فەرەنسا هاتە دەنگ داوای لێکۆڵینەوە لە فیفا دەکات

 برۆنۆ لۆمایر، وەزیری ئابوری فەرەنسا داوای لە فیفا کرد لێکۆڵینەوە بکاتەوە، دوای ئەوەی یاریزانانی وڵاتەکەی لەلایەن هاندەران و ئەستێرەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین گاڵتەیان پێکرا، ئەمەش دوای یاریی کۆتایی جامی جیهانی 2022.
 ئەرجەنتین نازناوی مۆندیالی بەدەستهێنا دوای ئەوەی بە لێدانی سزا بە ئەنجامی 4-2 لە فەرەنسای بردەوە، دوای کۆتایی هاتنی کاتی ئاسایی و زیادکراو بە یەکسانبوون (3-3).

 لیمایر لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ ڕادیۆ سود ئادیۆ وتی: ئەوەی ڕوویدا ڕەفتارێکی قبوڵنەکراو و ناوەرزشیانەیە، هیچ کردارێکیش لەلایەن فیفاوە نییە.

 لە درێژەی قسەکانیدا وتی: وەرزش بابەتی یاریکردنی دادپەروەرانەیە، ڕێزگرتن لە کەسانی دیکە و هەروەها ڕێزگرتن لە دۆڕاوەکان.

 جێگای سەرنجە گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی ئیمیلیانۆ مارتینێز گاڵتەی بە کیلیان مباپێی هێرشبەری یانەکەی کرد و جوڵەیەکی نائەخلاقی بەرامبەر هاندەرانی فەرەنسی ئەنجامدا دوای ئەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی مۆندیالی پێبەخشرا.
 لە میانی ئاهەنگەکانی ئەرجەنتین، مارتینێز بەردەوام بوو لە گاڵتەکردن بە مباپێ، بە گرتنی بووکەڵەیەکی ساوا کە دەموچاوی هێرشبەرە فەرەنسیەکەی لەسەر بوو.

 هەروەها کۆمەڵێک هاندەران قاپێکی تابوتی داریان ئاگر تێبەردا کە وێنەی مباپێی لەسەر بوو.

 لای خۆیەوە فیدراسیۆنی فەرەنسا سکاڵای لەسەر سووکایەتی ڕەگەزپەرستانە تۆمار کرد کە ئاراستەی ئەو یاریزانە فەرەنسییانە کرا کە شکستیان هێنا لە جێبەجێکردنی  لێدانی سزا کە فەرەنسا دۆڕا ئەوانیش کینگسلی کۆمان و ئۆرێلیان چوامێنی بوون.


PM:11:33:22/12/2022