داوای دووبارەکردنەوەی یاری کۆتایی مۆندیال دەکرێت


زیاتر لە 200 هەزار هاندەری ناڕازی لە نامەیەکدا واژۆیان کردووە و داوایان لە فیفا کردووە یاریی کۆتایی جامی جیهانی 2022 لەنێوان فەرەنسا و ئەرجەنتین ئەنجام بدرێتەوە.
 رۆژی یەکشەممەی رابردوو ئەرجەنتین سێیەم نازناوی مۆندیالی لە مێژووی خۆیدا بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە کتی ئاسایی و یاسایدا یاری لە یاریگای لوسایل بە ئەنجامی 3-3 لەگەڵ فەرەنسا یەکسان بوو، دواتر بە لێدانی سزا بە ئەنجامی 4-2 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

 لە داواکارییەکەدا کە داوای دووبارەکردنەوەی یارییەکە دەکەن هاتووە: یارییەکە بە تەواوی فرۆشراوە، لێدانی سزای یەکەم هەڵە بوو، مباپێش پێش ئەوەی دی ماریا گۆڵی دووەم تۆمار بکات، فاوڵی لێکراوەو ئەژمار نەکراوە.

  هەروەها هاندەران نە واژۆی بە کۆمەڵ بەشداری دەکەن تا یارییەکە دووبارە دەبێتەوە.

 تا ئێستا  200هەزار و 704 کەس واژۆیان لەسەر داواکارییەکە کردووە.

 یارییەکە لەلایەن ناوبژیوانی پۆڵەندی شیمۆن مارچینیاکەوە بەڕێوەدەبرا، کە یەکەم ناوبژیوانە لە پۆڵەندا کە یاری کۆتایی جامی جیهانی فیفا بەڕێوەببات.
ئەمڕۆش سیمۆن مارچینیاک لە یەکەم لێدوانیدا رایگەیاند؛" میسی دوای یاری کۆتایی سوپاسی کردم و پێی وتم کە بەڕێوەبردنی یارییەکی لەو شێوەیە قورسە، هەروەها دیبالاش وەک ئەوەی لێدانی سزای یەکلاکەرەوەی  تۆمار کردبێت سوپاسی کردم".


PM:05:58:23/12/2022