ئەمڕۆ یەکشەممە لە سنوری پارێزگای كەركوك لە روداوێکی هاتوچۆدا دایکێک و منداڵ گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کەرکوک لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگەی سەرەکی (کەرکوک - بەغداد) ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و بارهەڵگرێکدا لە نزیک شارۆچكەی عوزێم رویداوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ڕووداوەکەوە ژنێک و دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوە و باوکی منداڵەکانیش برینداربووە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووچۆی کەرکوک هۆکاری ڕووداوەکە بۆ خراپی ڕەوشی کەشوهەوا دەگەڕێنێتەوە.