ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه نرخی به‌نزین بەهەموو جۆرەکانیەوە له به‌نزینخانه‌كانی شاری سلێمانی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە بەنزینخانەکانەوە " سپی " کۆکردوونەتەوە، نرخی یه‌ك لیتر به‌نزینی سۆپه‌ر له هه‌زار و ٣٠٠ دیناره‌وه بۆ هه‌زار و ٣٢٥ دینار به‌رزبۆتەوە.
هەروەها نرخی یه‌ك لیتر به‌نزینی موحەسەن له هه‌زار و ١٥٠ دیناره‌وه بۆ هه‌زار و ٢٠٠ دینار به‌رزبۆتەوە.
نرخی یه‌ك لیتر به‌نزینی نۆرماڵیش له هه‌زار دیناره‌وه بۆ هه‌زار و ٢٥ دینار به‌رزبۆتەوە.
به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین له‌بازاڕه‌كاندا پەیوەندی راستەوخۆی بە به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلارەوە هەیە به‌رامبه‌ر به‌دینار کە دوو هەفتەیە بەردوامە لە بەرزبوونەوە.