ڤیدیۆ.. دێرێ ئارام کۆتا بەرهەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە

کچە گۆرانیبێژی لاوی کورد دێرێ ئارام کۆتا بەرهەمی تایبەتی خۆی بۆ ئەمساڵ بڵاوکردەوە. 

گۆرانیبێژی لاوی سلێمانی دێرێ ئارام لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتوب بەرهەمێکی نوێی کاری هونەری خۆی بە ناوی (ژن ژیان ئازادی) بڵاوکردەوە. 

هەروەها دێرێ لەبارەی بڵاوکردنەوەی بەرهەمە نوێکەی نوسیویەتی" دیارییەکی بچووکم لە کۆتایی ساڵدا بۆ ئازادی و یەکسانی". 

ڤیدیۆ کلیپەکەی دێرێ ئارام لە موزیك و تێکستی خۆیەتی.

دێرێ ئارام ساڵی (٢٠٠٠) لە خانەوادەیەکی هونەری شاری سلێمانی لەدایکبووە، دەرچووی بەشی میوزیکی پەیمانگای هونەرە جوانەکانە، سەرەتای دەرکەوتنی دێرێ بۆ چوار ساڵ لەمەو پێش دەگەڕێتەوە، کە لەگەڵ هونەرمەندی کورد هەڵوێست بە گۆرانی هاوبەشی (ژیان لەگەڵ تۆ) ناوبانگی پەیدا کرد، هاوکات جگە لە (بیبینە) خاوەنی دوو بەرهەمی تایبەت بە خۆیەتی.


AM:11:02:27/12/2022