حکومەتی هەرێم بەدەر لە رێنماییەكان گرێبەست بۆ دوو مامۆستای زانكۆ نوێدەكاتەوە

به‌ بڕیارى حکومەتی هەرێمی کوردستان (کاربەڕێکەر) و به‌ده‌ر له‌هه‌ر ڕێنماییه‌ك گرێبه‌ستى كاركردن بۆ دوو مامۆستای زانكۆ نوێكرایه‌وه‌، به‌ مووچه‌ى دیاریكراوى دوو ملیۆن‌ و ٥٠٠ هه‌زار دینار.

بەپێی نوسراوێك كە واژۆی ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان (کاربەڕێکەر)ی لەسەرە و ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى كراوه‌، بەدەر لە رێنماییەكان گرێبەستی کارکردن بۆ هەر یەک لە (د. عادل باخەوان‌ و د. ئەركان جاسم) مامۆستای زانكۆ نوێدەكاتەوە بە مووچەی مانگانەی ٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دینار. 

بەپێی ڕێنماییه‌كانى خوێندنى باڵای هه‌رێم بێت، ئه‌و مووچه‌یه‌ بۆ هه‌ڵگرانى نازناوى پڕۆفیسۆره‌ نه‌ك دكتۆرا.

لە نوسراوەکەدا د.ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم هاتووە" ڕه‌زامه‌ندى درا له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ى گرێبه‌ستى ئه‌و دوو كه‌سه‌ كه‌ هه‌ڵگرى ڕه‌گه‌زنامه‌ى بیانین له‌سه‌ر میلاكى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا له‌ زانكۆى سۆران بۆ ماوه‌ى ساڵێك به‌ده‌ر له‌ هه‌ر ڕێنماییه‌ك".

دەقی نوسراوەکە:

PM:10:34:29/12/2022