بەیانی ئەمڕۆ هەینی هێرش كرایە سەر كێڵگەیەكی نەوتی دێرەزوور لە ڕۆژئاوای کوردستان، کە بەهۆیەوە ١٠ كرێكار كوژران و دوو كرێكاری دیكەش برینداربوون.
ئاژانسی هه‌واڵی ره‌سمی سووریا (سانا) ڕایگەیاند" ئەمڕۆ هێرشێکی تیرۆریستی كراوه‌ته سه‌ر پاسی كارمه‌ندانی كێڵگەیەكی نەوتی تێم لە دێرەزووری ڕۆژئاوای کوردستان".
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی هێرشەکەوە ١٠ كارمه‌ند گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوو كارمه‌ندی دیكه بریندار بوون.