کچێکی گەنج لە نزیک عەربەت دەچێتە شوێنێکی لێخوڕینی ماتۆڕەوەو دەیان گەنج سووکایەتیەکی زۆری پێدەکەن و ئازاری دەدەن و ئەویش هەڵدێت.
گرتەیەکی ڤیدیۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتە، کە ژمارەیەکی بەرچاو بە ڕاکردن و قسەی سووک دوای کچێکی گەنج دەکەون.
دوای بە داواداچوونی " سپی " بۆ رووداوەکە، دەردەکەوێت ئەو شوێنە نزیک شارۆچکەی عەربەتە و بە هوانە ناسراوە، شوێنی لێخوڕینی ماتۆڕەو هەمیشە ژمارەیەکی بەرچاو گەنج لەوێ کۆدەبنەوەو پێشبڕكی و پاڵەوانێتی لەسەر ماتۆڕ دەکەن، ئەو کچە چۆتە ئەو شوێنەو لەلایەن ژمارەیەکی بەرچاو گەنجەوە بە هووها و سووکایەتی پێکردن کچەکە راو دەنێن.
لە کاتی هەڵهاتنی کچەکەدا کورێک هەوڵیداوە بیگوازێتەوەو دووری بخاتەوە لە شوێنەکە، بەڵام ئەو گەنجانە پەلاماری ئەو کوڕەشیان داوەو برینداریان کردووە.