لەتیف مستەفا لەبارەی ڕووداوەکەی سلێمانی: ئەو تاوانە قێزەونە پێویستی بە سکاڵا نیە

حاکم شێخ لەتیف یاساناس و دادوەر لەبارەی پەلاماردانی کچێک لەلایەن ژمارەیەک گەنجەوە لە شاری سلێمانی دەڵێت" ئەو تاوانە قێزەونە پێویستی بە سکاڵا نیە".

حاکم شێخ لەتیف یاساناس و داوەر لە نوسینێکدا بە ناونیشانی (ئەو تاوانە قێزەونە پێویستی بە سکاڵا نیە) ڕایگەیاند" تاوانی بێ غیرەتانەی دەستدرێژیکردنە سەر مێینەیەک لە ژێر ھەر بیانویەکدا بێ لە شوێنی گشتی تاوانی گشتیە".

دەشڵێت" بەگوێرەی مادەی ٤٠٢ لە یاسای سزادان کە دەلێ سزادەدرێ بە سزایەک کە زیاتر نەبێ لە سێ مانگ زیندانی ھەرکەسێک بە قسە بێ یان کردەوە یان بە ئاماژە دەستدرێژی بکاتە سەر مێینەیەک لە شوێنی گشتیدا، وە لە تاوانەکانی مادەی ٣ی یاسای بنەما دادگەریە سزاییەکان نیە وەک ئەوەی لە  رونکردنەوەی پۆلیسدا ھاتوە، بەلکو تاوانی مافی گشتیەو ئەوانە دەستدرێژیان کردوە تەنھا دەستدرێژیان نەکردۆتە سەر ئەو کیژە بەلکو دەستدرێژیان کردۆتە سەر ئاسایشی گشتی کۆمەڵگا و نیزامی گشتی پێویستی بە سکالا نیە". 

لە کۆتایی بڵاوکراوەکەدا حاکم شێخ لەتیف داوا لە پۆلیس و دەزگاکانی لێکۆڵینەوە دەکات، لێکۆلینەوە لەگەڵ ھەموو ئەوانە بکەن کە ئەو "تاوانەیان" ئەنجامداوە. 


AM:09:09:31/12/2022