گۆرانیبێژی لاوی کورد سەنا بەرزنجی چەند وێنەیەکی نوێی خۆی و براکەی بڵاوکردەوە.
سەنا نوێترین وێنەی خۆی و براکەی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵاتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە و دەڵێت" كە برا نازی كێشای و وەكو شازادەیەك مامەڵەی لەگەڵتكرد، لە خۆشەویستی زۆر كەس بێ منەتی".
سەنا لە دایکبووی ساڵی (٢٠٠١)ی رۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە وتنەوە و کەڤەرکردنی گۆرانی فۆلکلۆری کوردی دەستیپێکرد و توانی هەوادارێکی زۆر بۆ خۆی رابکێشێت، یەکەمین ئەلبومی بەناوی (راز) بڵاوکردەوە، لە ئێستاشدا سەرقاڵی بەرهەمی هونەری نوێیە.