گۆرانیبێژی لاوی کورد بانە شێروان نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە بە جوانییە تایبەتەکەی هەوادارانی سەرسام کردووە.
بانە لە هەژمارەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە، بەمەش هەوادارانی سەرسام کردووە.
بانە شیروان خەڵکی شاری سلێمانییە و لە ساڵی (٢٠٠١) لەدایكبووە، لەگەڵ خانەوادەکەی لە دەرەوەی وڵات دەژی، بانه یەکێك بوو لە بەشداربووەکانی بەرنامەی (کورد ئایدڵ)ی کەناڵی کوردسات، سەرەتا بە وتنی گۆرانی ئینگلیزی بەشداری کرد و ههتا كۆتا قۆناغی پرۆگرامهكه مایهوه، هاوکات لە دوای بەشداریکردنی لە بەرنامەکە ناوبانگی دەرکردووە و خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.