گۆرانیبێژی دیاری کورد شاناز زاهیر بڕیارە بەمزوانە یەكەمین بەرهەمی خۆی لە مساڵدا بەشێوەی فۆلكۆر بڵاوبکاتەوە.
شاناز لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام تێزەری نوێترین بەرهەمی خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوكردەوە، کە لە ئایندەیەکی نزیكدا تەواوی بەرهەمەكەی پێشكەش دەكات.
كاری بەرهەمهێنانی میوزیكەكەی لەلایەن ئاریۆسەوە بۆ ئەنجامدراوە.
کۆتا کاری هونەری شاناز لە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوو بوو بە ناوی (جوانترین درۆزن) كە لە ئێستادا بینەرەكانی (٩٠٠) هەزاری تێپەڕاندووە.
شاناز زاھیر گۆرانیبێژێکی کوردە و خەڵکی شاری سلێمانییە لەسەر دەستی ھونەرمەند ھەڵکەوت زاھیر ھاتۆتە ناو دنیای ھونەر و بە یەکێک لە چالاکترین هونەرمەندە ژنەکانی کورد دادەنرێت، لە مناڵیەوە خولیای ھونەری بووە، دواجار لە ساڵی ٢٠٠٨ دەستی بە یەکەمین کاری کرد.