بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە ١١ کەس برینداربوون کە نۆیان خوێندکارن

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین ١١ کەس برینداربوون کە نۆیان خوێندکارن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی راپەڕین ڕایگەیاند" نیوەڕۆی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتووچۆ لە سێ ڕیانی سەربازی لە جۆری پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا هایلۆکس و پاسێکی گواستنەوەی خوێندکاران روویدا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ڕووداوەکەوە ١١ کەس برینداربوون کە نۆیان خوێندکاری زانکۆ بوون و ئەوانی دیکەش شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بوون. 


PM:02:11:04/01/2023