بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە ئاگر لە کێڵگەکانی سنووری قەزای ئامێدی کەوتەوە

ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا بە بیانووی هەبوونی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هێرشی ئاسمانییان کردە سەر ناوچەکانی باکووری پارێزگای دهۆک. 

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دووجار لەسەریەک شوێنەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یان لە چیای گارە بۆردومان کرد، کە دەکەوێتەوە سنووری ناحیەی دێرەلوک سەر بە قەزای ئامێدییە. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو تۆپبارانە زیانی ماددی بە کێڵگەکانی خەڵکی ناوچەکە گەیاندووە لە ڕێگەی سەرهەڵدانی ئاگرکەوتنەوە تێیدا.


PM:03:04:04/01/2023