" تیمێکی نەوەی نوێ لە دهۆک لە کاتی دابەشکردنی نەوتدا دەستگیرکران "

سەرۆکی نەوەی نوێ، شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند " ئەو تیمەی نەوەی نوێی لە دهۆک دەستگیر کردوە کە سەرقاڵی دابەشکردنی نەوت بوون بەسەر هاوڵاتیان بە بێ بەرامبەر".

لە راگەیاندراوێکدا شاسوار عەبدولواحید کە ئەم ئێوارەیە بڵاویکردەوە دەڵێت " پارتی و حکومەتە ئێکسپایەرەکەی وەک خۆی خزمەتی خەڵکی پێ ناکرێت، ناهێڵێت خەڵکی تریش خزمەت بکەن. ئەو تیمەی نەوەی نوێی لە دهۆک دەستگیر کردوە کە سەرقاڵی دابەشکردنی نەوت بوون بەسەر هاوڵاتیان بە بێ بەرامبەر".

دوو رۆژ لەمەوبەر، سەرۆکی نەوەی نوێ رایگەیاند " بڕی یەک ملیۆن لیتر نەوت دابەش دەکەین لە هەموو شار و شارۆچکەکان بە سەر ١٠ هەزار خێزان کە بەم سەرمایە نەوتیان نییە و پێویستیان پێیەتی".

لەو راگەیاندنەدا وتیشی" 
حکومەتی پارتی و یەکێتیش با هەر خەریکی دزینی نەوتی خەڵک و سەروەتی هەرێم بن" .




PM:08:09:04/01/2023