ڤیدیۆ.. نەڤید زەردی سكاڵای یاسایی تۆمار دەكات

گۆرانیبێژی ناسراوی کورد نەڤید زەردی سكاڵای یاسایی لەسەر هونەرمەندێكی ئۆزباكستانی تۆمار دەكات، بەهۆی بەکارهێنانی ئاوازی یەکێک لە بەرهەمەکانی تۆمەتباری دەکات. 

نەڤید لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ستۆری ئینستاگرام رایگەیاند" بەبێ پرسی من گۆرانیبێژێكی ئۆزبەكستانی و تەلەفزیۆنی فەرمی ئەو وڵاتە، بۆ درامایەكی زۆر ناودار، ئاواز و دابەشكردنی گۆرانی خەیاڵی من (موڵكی هەمو كوردێك)ی بەكارهێناوە، من پارێزەرەكانم ئاگاداركردوەتەوە لەو بابەتە".

دەشڵێت" هەرچەندە لەگەڵ وشەی دزی نیم، بەڵام ئیزن لە من وەرنەگیراوە، من كاتی خۆی لەسەر گۆرانی ئیشقت، زۆر كەس هێرشی ناڕەوایانكردە سەرم، كە هەڵبژاردەی خۆشم نەبو و لەبەر كەسێكی تر ئەو ئاوازەم بەكارهێنا، تەنانەت بەشی دوەمی گۆرانییەكە ئاوازی خۆم بو و ئیزنم وەرگرتبو بە بەڵگە و شاهیدەوە و لەسەر بەرهەمەكەش نوسیبومان وەرگیراو، ئەو كات لەسەر بەرهەمێك كە هەمو كورد بینی و چێژی لێ وەرگرت، كوردی خۆمان ئەو دەردەیان داینێ، ئێستا كە حەقم خوراوە بزانین كێ بە جواب دێت، یان وەكو هەمیشە خۆمان پێكەمترە لە نەتەوەی تۆ و خۆمان بۆ بێگانە دەشكێنین".

نه‌ڤید زه‌ردی خه‌ڵكی‌ شاری مه‌هابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ و له‌ ساڵی ٢٠٠٤ه‌وه‌ ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه‌ و خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌ و له‌ ئێستادا له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ژی‌.

ڤیدیۆی ئاوازی گۆرانی خەیاڵ کە لەلایەن بەهرۆم نازارۆڤ گۆرانیبێژی دیاری ئۆزباكستانی لە گۆرانییەكدا بەكارهێنراوەتەوە: 


PM:12:09:06/01/2023