هەولێر.. باوکێک کچە ١٦ ساڵەکەی دەکوژێت


پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت کە ئەمرۆ لە گەڕەکی موفتی لە هەولێر باوکێک کچە ١٦ ساڵەکەی خۆی دەکوژێت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێگاری هەولێر رایدەگەیەنێت " ئەمڕۆ ڕێکەوتی (٦-١-٢٠٢٣)، کاتژمێر (١١)ی پێش نیوەڕۆ، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی موفتی، دوای گەیشتنی هێزێکی لێکۆڵینەوە بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا کچێک بەناوی (ڕەها ب. ف.) کە بەدەستی باوکی کوژراوە".

لەو روونکردنەوەیەدا هاتووە" باوکی ئەو کچە یەکێک بووە لە بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر و دوای ئەنجامدانی تاوانەکە لەشوێنی ڕووداو ڕایکردووە".

لە کۆتایشدا هاتووە " لەکاتی ئێستادا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ دەستگیر کردنی تۆمەتبار بۆ ئەوەی ڕادەستی یاسای بکات."

هەندێک سەرچاوەی نافەرمی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە کچەکە ١٦ ساڵە و باوکی بە پانکەدا هەڵیواسیووە.




PM:04:30:06/01/2023