دەستەی مافی مرۆڤ لەسەر كوشتنی كچە منداڵەكەی هەولێر روونكردنەوە دەدات


دەستەی مافی مرۆڤ ئیدانەی رووداوی كوشتنی كچێكی منداڵ لەلایەن باوكییەوە دەكات.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، ئەمرۆ لە گەڕەكی موفتی شاری هەولێر كچێكی پانزە ساڵان بەدەستی باوكی كوژرا، بەپێی زانیارییەكان تەمەنی كوژراوەكە پانزە بۆ شانزە ساڵانە، ئەون بە توندی ئیدانەی ئەم كارە ”وەحشیگەرییە” دەكەین.

دەستەی مافی مرۆڤ داوا لە هێزە ئەمنییەكان دەكات هەوڵەكانیان چڕتر بكەن بۆ زووتر دەستگیركردنی تاونبار بۆ ئەوەی بە سزای یاسایی خۆی بگات.



PM:09:00:06/01/2023