ڕاهێنەرێک گەیشتە ڕێککەوتن بۆ ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی پورتوگال

 ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان پشتڕاستیان کردەوە کە ڕۆبێرتۆ مارتینێزی ئیسپانی گەیشتووەتە ڕێککەوتنێکی زارەکی بۆ ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی پورتوگال و شوێنی فێرناندۆ سانتۆس دەگرێتەوە.


 فیدراسیۆنی پورتوگال ڕۆیشتنی فێرناندۆ سانتۆسی لە پۆستی ڕاهێنەری تیپی یەکەم ڕاگەیاندبوو، دوای ئەوەی لە قۆناغی چارەکی کۆتایی لەسەر دەستی مەغریب ماڵئاوایی لە مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر کرد.


 ڕۆبێرتۆ مارتینێزی بەلجیکی دوای ئەوەی لە قۆناغی کۆمەڵەکانەوە ماڵئاوایی لە مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر کرد، پۆستی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکای بەجێهێشت.


 بەگوێرەی ڕۆژنامەی (زە ئەتلەتیک)ی بەریتانی، ڕۆبێرتۆ مارتینێز ڕازی بووە ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی پورتوگال بکات و شوێنی فێرناندۆ سانتۆس بگرێتەوە.


 ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەری زۆرە سەرجەم وەرەقەکان تەواو ببن و هەفتەی داهاتوو مارتینێز بکرێتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگال.


 لە ڕاپۆرتەکەدا دووپاتی کردەوە کە ڕاهێنەرە 40 ساڵانەکە ئارەزووی لەلایەن یانەکان و تیپەکانەوە بۆ پڕکردنەوەی پۆستی ڕاهێنەر وەرگرتووە، لەدوای ڕۆیشتنی لە مەشق و ڕاهێنانەکانی بەلجیکا.


 مارتینێز سەرکردایەتی هەڵبژاردەی بەلجیکای کرد و لە مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕووسیادا پلەی سێیەمی بەدەستهێنا، ئەمە جگە لەوەی سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی یۆرۆی ٢٠٢٠.


PM:07:18:07/01/2023