"هۆكاری كوشتنی كچەكەی هەولێر كەمتەرخەمی پۆلیسە"


سێ پەرلەمانتار رایدەگەیەنن، رووداوی كوشتنی كچە منداڵەكەی شاری هەولێر بەهۆی "كەمتەرخەمی پۆلیسە".

سۆران عومەر، پەرلەمانتاری عێراق و هەریەك لە عومەر گوڵپی و عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری كوردستان رایگەیاندووە "دەستگیرنەكردنی باوكی ئەو كچەی شاری هەولێر كە بەكارهێنەری مادەی هۆشبەر بووە، حەوت فەرمانی گرتنی هەبوە، گیراوە و ئازاد بوە، چەكی بێ مۆڵەتی پێبوە، تەقەی لە خەزوری كردوە، لەخێزانی داوە، لەمنداڵەكانی داوە، بوەهۆی ئەوەی ئەم قەسابخانەیە بەرپا بكات".

ئەو سێ پەرلەمانتارە ئاماژەیان بەوەكردووە "تۆمەتبار كە فەرمانی گرتنی بە تۆمەتی كوشتن هەبێت و دەستگیر نەكرێت، دەبێتە هۆی ئەوەی ئەم كچەی بەپانكەدا هەڵبواسێت تا گیان لەدەسدەدات، هەر بۆیە ئەم تاوانە هۆكارەكەی كەمتەرخەمی پۆلیسە كە دەستگیری ناكات".

دوێنێ باوكێك لە شاری هەولێر كچێكی 15 ساڵانی خۆی كوشت و ئەمڕۆش خۆی رادەستی پۆلیس كرد.



PM:08:10:07/01/2023