نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە روداوێکى هاتووچۆ لە نێوان پاسێکى گواستنەوەى خوێندکاران و ئۆتۆمبێلێکى بارهەڵگردا ڕوویدا و ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی سەرەکی (گۆپاڵە - سلێمانی) رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان پاسێکی گواستنەوەی خوێندکاران و ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا روویدا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بەهۆى رووداوەکەوە ژمارەیەک خوێندکار برینداربوون، هەروەها لە ئێستاشدا ئەمبۆڵانس و تیمی پزیشکی گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە.