ئێران.. سزای لە سێدارەدان بەسەر خۆپیشاندەرێکی دیکە سەپێندرا

لە شاری ئامۆل سزای لە سێدارەدان بەسەر گەنجێکی تەمەن (٣٥) ساڵان سەپێندرا. 

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، گەنجێکی تەمەن (٣٥) ساڵ بە ناوی (جەواد ڕۆحی) لە شاری ئامۆل لە دادگای شاری ساری بە بێ ئەوەی مافی پارێزەری هەبێت، بە تۆمەتی موحاربە، سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

جەواد ڕۆحی لە ماوەی سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیرکرا. 

هەروەها بە وتەی دایک و باوکی جەواد، کۆڕەکەیان نەخۆشی دەروونی هەیە و لە ئێستادا لە زیندان بارودۆخی ناجێگیرە، هاوکات داواشیان کردووە لە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و خەڵک کردووە بە هانایانەوە بچن.


PM:03:46:08/01/2023