ساڵی رابردوو ٤١ حاڵەتی كوشتن لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراوە


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ساڵی رابردوو ٤١ حاڵەتی كوشتن لە سنوری پارێزگای سلێمانی روویداوە و لەماوەی ئەو ساڵەشدا ٢١ هەزار و ٤٦ تۆمەتبار رووبەڕووی دادگا كراونەتەوە.

سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ساڵی رابردوو نۆ هەزار و ٣٠٣ پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تاوانەكان هەبووە، لەوەش هەشت هەزار و٤١٠ پەڕاو لەو پەڕاوانە تاوان بوون و ئاشكراكراون و بەڕێژەی ٩٠٪ كارەكان جێبەجێكراوە و ئەوەی دەمێنێتەوە كە ٨٩٣ پەڕاوە لەژێر لێكۆڵینەوەدایە.

ناوبراو روونیكردۆتەوە، ١٠ هەزار و ٦٣٧ تۆمەتبار دەستگیركراون و دراونەتە دادگا و١٠ هەزار و ٤٠٩ تۆمەتباری دیكەش رێكاری یاساییان لەگەڵدا گیراوەتەبەر لەبنكەكاندا و پاشان ئازادكراون.

هەروەها وتویەتی، كۆی گشتی تۆمەتبارەكان ٢١ هەزارو ٤٦ تۆمەتبارە لەساڵی ٢٠٢٢دا كە رووبەڕووی دادگا كراونەتەوە و رێوشوێنی یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.



PM:03:48:09/01/2023