بانکەکانی هەرێم گەر مەرجەکانی بانکی ناوەندی جێبەجێبکەن سوودمەند دەبن لە پێدانی دۆلار

بانکی ناوەندی عێراق بڕیار دەدات کە بانکەکانی هەرێمی کوردستانیش بەشداربکات لە پێدانی دۆلاردا بەو مەرجەی پابەندی پرنسیپەکانی بانکەکە ببن، هەر بانکێیش پابەند نەبێت، ئەوا ئەو بانکانە مۆڵەتیان لێدەسێندرێتەوە.

هەرچەندە ئەو هەنگاوە بۆ کۆنترۆڵکردنی بازاڕی دراوی عێراقە، بەڵام بانکەکانی کوردستانیش سودمەند دەبن لێی، بەو پێیەی بانکەکانی کوردستانیش بەنرخی فەرمی لە دۆلار سوودمەند دەبن کە هەر ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦هەزار دینارو، هەفتانەش هاوشێوەی كۆمپانیاكانی عێراق سودمەند ببن لە وەرگرتنی هەفتانەی دۆلار لە بانكی ناوەندی. 
 
بۆ جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوەی بانکی ناوەندی کە مەبەست لێی كۆنترۆڵكردنی بازاڕی دراوەو، لقی هەولێری بانكی ناوەندیش نوسراوێكی دەكردووە کە بەپێی ئەو نوسراوە دەبێت كۆمپانیاكانی ئاڵۆگۆڕی دراو خۆیان  بگونجێنن لەگەڵ رێنماییانە. 

بانكی ناوەندیی عێراق کۆمپانیاکانی کردووە بە دوو جۆرەوە، كۆمپانیاكان جۆری ((A و کۆمپانیای B) ) دەبێت ئەم دوو، دەربارەی جۆری كۆمپانیای((A  دەبێت سەرمایەكەی لە (٥ ملیار) دینار كەمتر نەبێت، جۆری (B) سەرمایەكەی لە (٢ ملیار٥٠٠ ملیۆن) دینار كەمتر نەبێت.

لەم بوارەدا بانکەکان دەتوانن خۆیان بگونجێنن و چەند کۆمپانیایەک یەکبگرن، گەر نا ئەوا مۆڵەتیان لێدەسێندرێتەوە.  دوا وادەش دەبێت تا رۆژی 1ی ئازاری ئەمساڵ سەردانی لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق‌و لقی سلێمانی بانكی ناوەندی هەرێم بكەن بۆ جێبەجێكردن مەرجەکانی بانکی ناوەندی.



PM:04:48:10/01/2023