بومەلەرزەیەك پارێزگای دهۆكی هەژاند


وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی ٣.٥ پلە سنوری پارێزگای دهۆكی هەژاند.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك سنوری پارێزگای دهۆكی هەژاند، بوومەلەرزەكە لە كاتژمێر ٦:٠٥ی بەیانی بە كاتی ناوخۆ بووە و لە دووری ٣٧ كیلۆمەتر لە پارێزگای دهۆك بووە و گوڕەكەی ٣،٥ پلەی رێختەر بووە.

هەروەها ئاماژەی بەوەداوە، بوومەلەرزەكە لەلایەن هاوڵاتیانی دانیشتووی سنوری پارێزگای دهۆك بە دیاریكراوی لە سەر هێڵی سنوری عێراق – توركیا هەستی پێكراوە.



AM:09:50:11/01/2023