ئەمڕۆ بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لەسەر رێگەی کۆیە – هەولێر پێنج کەس بوونە قوربانی.
فازل حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تۆیۆتا و ئۆپڵی تایبەت، لەسەر رێگای هەولێر- کۆیە روویدا، لە ئەنجامدا پێنج کەس لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکان برینداربوون".
ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوەکە بەهۆی هەوڵی پێچکردنەوەی ئۆپڵی تایبەت لە شوێنێک کە بۆ پێچکردنەوە نابێت و رەچاوی هاتنی ئۆتۆمبێلیش نەکرابوو لە شەقامی سەرەکی روویداوە.