بەرپرسێکی گەورەی تۆمەتبار بە دزی سەدە ئازادکرا


راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی پێشوو هەیسەم جەبوری کە بە تێوەگلانی دزی سەدە دەستگیرکرابوو، ئازاد کرا.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە کە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی پێشوو، هەیسەم جبوری، ئازادکراوە، کە یەکێکە لە دەستگیرکراوەکانی پەیوەندیدار بە دۆسیەی "دزی سەدە".

ئەو میدیانە ئەوەش دەخەنەڕوو کە "دەسەڵاتی دادوەری ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی پێشوو و سەرۆکی پێشووی لیژنەی دارایی پەرلەمان، هەیسەم جبوری بە کەفالەت ئازاد کردووە لەسەر دۆسیەی تێوەگلانی لە دزینی هۆڕن و قازانجی نایاسایی". 

تا ئێستا چەند کەسێک لە تۆمەتبارانی دزی سەدە دوای گەڕاندنەوەی بڕێک لە پارەکان بە کەفالەت ئازاد کراون.



PM:11:27:11/01/2023