گۆرانیبێژ و هونەرمەندی ناسراوی عەرەب هەیفا وەهبی بە رەشپۆشی دەردەکەوێت.
چەند وێنەیەکی هەیفا وەهبی کە جلی رەشی پۆشیووە و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکراوەتەوە بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی.
هەیفا وەهبی تەمەنی (٥١) ساڵە و تا ئێستا بە یەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو ١٠٠ ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی.
ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٩ دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا ٤ ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننهوه و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە.