فیفا لیستی پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە فیفا لیستی پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان"  زە بێستی" بڵاوکردەوە و دواتر دەنگدان لە پێگەکانی ماڵپەڕی "فیفا+” ئەنجام دەدرێت و ئەمڕۆ  دەست پێدەکات.


 هەروەها ئەفسانەی تۆپی پێ و ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان، لیۆنێل مێسی کە سەرکردایەتی ئەرجەنتین بوو بۆ بردنەوەی جامی جیهانی، ناوی لە لیستەکەدایە.


فیفا ڕۆژی 27ی شوباتی 2023ی وەک وادەی ئاهەنگی خەڵاتی باشترینی خەڵاتەکانی . بۆ ساڵی 2022 دیاریکردبوو، دوای ئەوەی لە 17ی ئۆکتۆبەر خەڵاتی تۆپی زێڕینی ساڵی 2022ی پێشکەش بە کەریم بنزیمەی فەرەنسی، هێرشبەری یانەی ڕیال مەدرید کرد.

خەڵاتی زە بێست  خەڵاتێکی ساڵانەیە کە لەلایەن فیدراسیۆنی نێودەوڵەتییەکەکانی تۆپی پێ (فیفا)ەوە پێشکەش دەکرێت بۆ باشترین یاریزان و ڕاهێنەرانی تۆپی پێ لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا.

ئەو یاریزانانەی پاڵێوراون بۆ خەڵاتی باشترینەکانی فیفا لە جیهاندا ئەمانەن:

  لیۆنێل مێسی
  جولیان ئەلڤاریز
  محمد سەڵاح
  ئەشرەف حەکیمی
 جود بێلینگهام
  کەریم بنزیمە
  کیڤن دی برۆین
  ئێرلینگ هالاند
  ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی
 سادیۆ مانێ
  کیلیان مباپێ
  لۆکا مۆدریچ
  نەیمار
 ڤینیسیۆس جونیۆر


PM:07:16:12/01/2023