هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" دواینیوەڕۆی ئهمڕۆ پێنجشهممه بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە کەسێک گیانی لهدهستدا و هاوسهرهكهشی بهسهختی برینداربوو".
فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند" كاتژمێر (١:٢٠) خولەكی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەرەكی (هەولێر - پیرمام)، لە نزیك مەلەوانگەی تارین، لە سایدی هاتن بەرەو ناوشار، لاندكرۆزەرێكی تایبەت بەهۆی تیژڕۆی كۆنترۆڵی لەدەستداو چووەتە سایدی بەرامبەر و خۆی كێشاوە بە ئۆتۆمبێلێكی دیكەی تایبەت كە شوفێر و سەرنشینێكی تێدابووە و لە دواییش وەرگەڕاوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی رووداوەكەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەكە كە هیچ تاوانێكی نەبووە گیانی لەدەستداوە و سەرنشینەكەش كە هاوسەری بوووە بە سەختی برینداربووە.