کچە گۆرانیبێژی لاوی کورد ژاکان حەمە عەلی خان جیاواز لە جاران بە ستایلێکی سەرنجراکێش دەردەکەوێت.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئنستاگرام، ژاکان تۆمارێکی ڤیدیۆی و چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بە بەرگێکی تەواو جیاواز بە بۆنەی ساڵیادی لە دایکبوونی بڵاوکردەوە کە بۆتە مایەی خۆشحاڵی و سەرنجراکێشانی هەوادارانی.
ژاکان لە ساڵی ١٩٩٢ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، ژاکان ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی کچێک و کوڕێکە بەناوی (زەنێ و زەند)، ناوبراو کچی هەردوو هونەرمەندی دیار (حەمە عەلی خان و شلێر محەمەد)ە، دەرچوی بەشی میوزیکە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان.