سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند" به‌یانی ئه‌مڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەکی پشتێنەی کەرکوک (حەولیەکە) ڕووداوێکی تەقەکردن له نێوان دوو تۆمه‌تبار و هێزه ئه‌منیه‌كان رویدا".
وتیشی" ئەو دوو کەسە ویستوویانە بە کاڵای قاچاغ به پشت بازگه‌ی چیمه‌نی رێگای نێوان (سلێمانی- كه‌ركوك) بێنه ناو شاری كه‌ركوكه‌وه، به‌ڵام ئه‌و دوو تۆمه‌تباره ته‌قه‌یان لە هێزە ئەمنییەکانی سنورەکە کردووە، کە بەهۆیەوە ئەفسەرێک بە فیشەک بریندارکراوە و ئەفسەرێکی دیکەش بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیەوە برینداربووە".
باسی لەوەشکرد، دوای ڕووداوەکە قاچاخچییەکانی بارهەڵگرەکە هەڵهاتوون، له ئێستاشدا گه‌ڕان و به‌دواداچوونی هێزە ئەمنییەکان به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنیان دەستیپێکردووە.