"رێککەوتووین لەگەڵ بەغدا لە ٦ مانگدا یاسای نەوت و غاز دەربچێت"


مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوەبەسەرچوو) رایدەگەیەنێت، لە چەند مانگی داهاتوودا ناكۆكییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت و گازی هەرێمی كوردستان چارەسەر دەكرێن و لەسەر یاسای نەوت و گازیش رێك دەكەون.
 
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوەبەسەرچوو) لە چوپێكەوتنێ‌كی ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاندووە، ئێستا حكومەتی فیدراڵیی عێراق پابەندە بە راگرتنی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی عێراق تایبەت بە نەوت و گازی هەرێمی كوردستان. 
 
مەسرور بارزانی وتویەتی "ئەوەی لەسەری رێككەوتووین ئەوەیە هەموو ئەو گوشارانەی لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان هەن ئێستا رادەگیرێن، چاوەڕێ دەكەین تاكو یاسای تایبەت بە نەوت و گازمان دەبێت." 
 
سەبارەت بە رێككەوتن لەسەر پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای نەوت و گاز و چەند كاتی پێویستە، مەسرور بارزانی روونیكردۆتەوە "كاتێكی دیاریكراومان هەیە كە ماوەی شەش مانگە، نازانم كە ئەوە واقیعییە، بەڵام هیوادارم كە بەزووترین كات ئەو كارە بكرێت." 
 



AM:10:17:18/01/2023