ئەنچیلۆتی: ڕیال مەدرید نامرێت.. من دادپەروەر نەبووم لەگەڵ ئەم یاریزانە

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید جەختی لەسەر ئامادەیی تیپەکەی کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤیاریال، کە سبەی پێنجشەممە، لە قۆناغی شانزەی  جامی شا ئەنجام دەدرێت.

 ئەنچیلۆتی لە میانی کۆنفرانسەکەدا وتی: دەرفەتێکە بۆ دەرچوون لەم ساتەوەختە سەختە، سبەی یارییەکی قورس دەبێت، بەڵام ئێمە زۆر پاڵنەرمان هەیە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، سەردەمێکی نوێ بۆ بەرشەلۆنە؟.. نامەوێت باسی بکەم.. بارسا ڕکابەرێکی گەورەیە و هەروا دەمێنێتەوە.

 سەبارەت بە یاریزانە سەرەکییەکانی سبەی، ڕاهێنەری ئیتاڵی ڕوونیکردەوە، "کۆرتوا و بنزیمە بەرامبەر ڤیاریال سەرەکی دەبن، پێکانەکان چاوەڕواننەکراو بوون، وەک چۆامینی و ئەلابا، کاریگەرییان لەسەر ئێمە هەبوو".

  ئاماژەی بەوەشکرد، "مانگی یەک ئاڵۆز بوو، وەک چاوەڕوانم دەکرد، دوای مۆندیال. دەبێت بەرپرسیارێتی هەڵبگرین. ​​هەمووان وا بیردەکەنەوە کە ڕیال مەدرید مردووە، بەڵام دەبێت ئارام و متمانەمان بەخۆمان هەبێت چونکە وەرزەکە درێژە، ".

 وتیشی"بە دڵنیاییەوە لەم دۆخە دەردەچین، کرۆس باری تەندروستی باشە، لەکاتێکدا مۆدریچ جیاوازە و دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی وردە وردە و بەهێزتر لەگەڵمان بەشداری بکات".

 سەبارەت بە کاماڤینگاش ڕوونیکردەوە، گۆڕانکارییەکەی بەرامبەر ڤالێنسیا بەهۆی باری جەستەییەوە بووە، بەرامبەر بەرشەلۆنەش لە ئاستی بەرگریدا باش بووە".

 جەختیشی لەوە کردەوە "متمانەیەکی زۆرم بە کاماڤینگا هەیە، هەرچەندە چەندین جار گۆڕانکاریم پێکردووە و هەمیشە دادپەروەر نەبووم لەگەڵیدا، متمانەم بە ناچۆ هەیە و دەتوانێت بەشدارییەکی باش لەگەڵ ئێمەدا بکات".

 ئاماژەی بەوەشکردووە، "کرۆس وەک خاڵی سەرەکی؟ ئەو تاکە بژاردە نییە، من بیری لێدەکەمەوە کاتێک چوامینی بەردەست نییە، کاماڤینگاش دەتوانێت لەشوێنی یاری بکات".

  لە درێژەی قسەکانیدا وتی ڤینیسیۆس تۆبیاس لەگەڵ ئێمە مەشقی کردووە و ئامادەیە، سبەی دەتوانێت بەرامبەر ڤیاریال بەشداری بکات".

  لە کۆتاییدا وتی "نابێت متمانەمان بە خۆمان لەدەست بدەین. ئێمە شەڕ دەکەین بۆ ئەو پاڵەوانێتانەی کە دەمێننەوە. ئێمە تیپێکمان هەیە کە یاریزانی گەورە لەخۆدەگرێت. دڵنیاین لەوەی لە دۆخە سەختەکە دەردەچین."


PM:06:47:18/01/2023