یه‌كێتی ئەوروپا بڕیارێکی سەبارەت بە سوپای پاسدارانی ئێران پەسندکرد

پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی به‌ هێزه‌ جیاجیاكانی سه‌ربه‌و سوپایه‌وه‌ خستە لیستی "تیرۆری" یه‌كێتییه‌كه‌وه‌.

چارلی وێیمێرس نوێنەری سوید لە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند" ئەمڕۆ بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران بڕیاردرا سوپای پاسدارانی ئێران بخرێتە لیستی تیرۆرەوە". 

په‌سه‌ندكردنی بڕیارەکەی ئەندامانی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا لە کاتێکدایە، دوێنێ پەرلەمانتارانی ئەوروپا داوایان لە کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا وڵاتانی ئەندام کرد هه‌ریه‌كه‌ له‌ هێزه‌كانی سوپای پاسداران و بەسیج و فەیلەقی قودس و هەموو ئەو هێزانەی لە ژێر فەرمانی شۆڕشی کۆماری ئیسلامیدان بخرێنە نێو "لیستی تیرۆرەوە". 


PM:07:39:18/01/2023