ئەمشەو لە سنوری پارێزگای کەرکوک بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە چوار ژن و چوار پیاو بوونە قوربانی.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمشەو ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی کیا و پیکابێک لەسەر پردی ڕۆخانەی رێگەی سەرەکی (کەرکوک - داقوق) رویدا.
لە ئەنجامیشدا هەشت کەس (چوار ژن و چوار پیاو) بە سەختی برینداربون.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە رووداوەکەدا هەشت سەرنشین بە سەختی بریندار بوون کە پێکهاتوون لە (چوار ژن و چوار پیاو)، باری تەندروستی بەشێکیان ناجێگیرە.
لە ئێستاشدا سەرجەم بریندارەکان کە خەڵکی شاری بەغدان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی کەرکوک و چارەسەری تەندروستی پێویستیان بۆ ئەنجام دەدرێت.