بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە کاتژمێر ٣ ی بەیانی لە گەڕەکی شێخ مەقسود لە شاری حەلەب کە گەڕەکێکی کوردنیشینە لەو شارەی سوریا، خانوویەکی تەلارێکی پێنج نهۆمی رووخاو ٧ کەس گیانیان لە دەستدا.
بەپێی میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان، تا ئێستا تیمەکانی فریاگوزاری سەرقاڵی دەرهێنانی تەرمی قوربانییەکانن کە ٧ کەس گیانیان لە دەستداوەو، مناڵێکی ١٥ ساڵی و پیاوێکی بە تەمەن رزگارکراون.
تیمەکان فریاکەوتن بەردەوامن لە گەڕان بە شوێن قوربانییەکاندا. تا ئێستا هۆکاری رووخانی ئەو تەلارە پێنج نهۆمیەش نەزانراوە.