گۆرانیبێژی دیاری کورد نازدار جزیری ستایلی خۆی دەگۆڕێت و بە جلێکی تەواو جیاوازەوە دەردەکەوێت.
نازدار لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەکانی خۆی بە جلی کوردی بڵاوکردەوە، کە ستایلی خۆی گۆڕیوە و بۆتە جێی سەرنجی بینەرەکانی.
نازدار له ساڵی ١٩٨٧ له جزیرهی بۆتان له باکووری کوردستان له دایکبووه له تەمەنی شهش ساڵییهوه لهگهڵ خێزانهکهیدا ڕووی لە وڵاتی ئهڵمانیا کردووە و خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، دەرچووی بەشی دەرووناسییە لە زانکۆی ئەڵمانیا، ساڵی (٢٠١٣) ژیانی ھاوسەرگیری پێکهێناوە و دایکی کچێکە بە ناوی (کانی).