رۆژنامەنوسێکی نزیک لە میسی و بەرشەلۆنە، نوێترین هەواڵ لەسەر داهاتووی ئەستێرەکەی تانگۆ بڵاودەکاتەوەو رایدەگەیەنێت دوورە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کە لە هاوینی داهاتوو تەواو دەبێت.
جیرارد ڕۆمیرۆ رۆژنامەنوسی کەتەلۆنی وتی:" تەنانەت تا ئەمڕۆش مێسی لە نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی نزیکترە تا نوێکردنەوەی، ئەمە بەو مانایە نییە کە من بڵێم دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە یان لەگەڵ پاریس گرێبەستی نوێ نابێتەوە".
ڕۆمیرۆ دەشڵێت:" مێسی نزیکترە لەوەی لەگەڵ پاریس گرێبەستی نوێ نەکاتەوە تا نوێی بکاتەوە".
لە کۆتایدا جیرارد ڕۆمیرۆ وتی:" تا ئەمڕۆ ٢٣ی ١، مێسی بەنیازی ئەوە نییە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس نوێ بکاتەوە. بردنەوەی مۆندیال کەمێک بیروڕای گۆڕاوە.