پلانەکەی ریاڵ مەدرید ئاشکرا بوو

سپی سپۆرت

میدیاکانی ئیسپانیا پلانی داهاتووی یانەی ریاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەی هالاندی نەرویجی ئاشکرا دەکەن و رایدەگەیەنن لە داهاتوودا یانەی شاهانە ئەم یاریزانە دەگوازێتەوە.

پێگەی کادێنا سێری ئیسپانی ئاشکرای کردووە، ڕیال مەدرید دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ هالاند بکات، پلانەکەی ئەوەیە بنزیمە بۆ ماوەی دوو وەرز گرێبەستی نوێ بکاتەوە و دواتر دەستبەرداری ئەو هێرشبەرە فەرەنسیە ببێت.

 هەروەها لە گرێبەستی یاریزانە نەرویجییەکە لەگەڵ مانچستەر سیتی بڕگەیەک هەیە کە ڕێگەی پێدەدات لە ساڵی ٢٠٢٤ یان ٢٠٢٥ هالاند بڕوات و مانچستەرسیتی جێبهێڵێت.



ئەمە لە کاتێکدایە لە کۆتایی ئەم وەرزە بنزیمە گرێبەستی لەگەڵ یانەی شاهانە تەواو دەبێت.


PM:07:32:23/01/2023