دایکان و باوکان پێویستە لەسەریان گەشە بەلایەنی کۆمەڵایەی مناڵەکانیان بدەن وایان لێبکەن کە زیاتر متمانەی پێیان هەبێت ، بۆ ئەوەی بتوانن تاکێکی تەندروست و سەرکەوتوو بەرهم بهێنن.
لەم دوایانە لێکۆڵینەوەیەک سەلماندویەتی گەشەدان بەلایەنی کۆمەڵایەتی منداڵ یارمەتیدەرە لە سەرکەوتنی ئەو منداڵە لەڕوی ئەکادیمییەوە. لەبەر ئەوەی منداڵ بەهۆی گەشەکردنی لایەنی کۆمەڵایەتییەوە دەتوانێت زیاتر کارامە بێت و پەیوەندی لەگەڵ دەوروبەردا بەهێز بێت.
چۆن بتوانی لایەنی کۆمەڵایەتی منداڵەکەت گەشە پێبدەی؟
ـ منداڵەکەت خۆش بوێت هەروەها نیشانی بدە ، بەلەباوەش گرتن، خۆێندنەوەی شتی بەسود،قسەکردن لەگەڵی.
ـ هانی منداڵەکەت بدە بە ئەنجامدانی شتی نوێ، هەروەها یارمەتی بدە بۆ ئەوەی تواناکانی دەربخات.
ـ بوار بدە بە منداڵەکەت بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوڕێکانیدا یاری بکات.
ـ هەستەکانتی پیشان بدە: لێگەڕێ با منداڵەکەت بتبینێت ئەوکاتانەی کە دڵخۆشی، ئەوکاتانەش کە بێتاقەتی ، ئەمە یارمەتی دەدات کە هەست بەخەڵکی دیکە بکات.
ـ هەوڵبدە ڕونی بکەیتەوە بۆ منداڵەکات ئەوانی دیکە هەست بەچی دەکەن وە پێویستە زۆر بە نەرمی و ئاسودەی قسەی لەگەڵ بکەیت.
سەرچاوە: lappetite . com