ڤیدیۆ.. میران عەلی بەشی دووەمی گۆرانی (خۆشمدەوێی) بڵاوکردەوە

گۆرانیبێژی لاوی کورد میران عەلی بەشی دووەمی كلیپی (خۆشمدەوێی) بڵاوكردەوە.

میران عەلی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند" لە دوای زیاتر لە پێنج ساڵ تێپەربوون بەسەر گۆرانی خۆشمدەوێی، لەگەڵ ئەو دەنگدانەوە گەورەیەی کە هەیبوو، بڕیارماندا لە دوای ئەو هەموو ماوەیە، بەشی دووی ئەو گۆرانیە دروست بکەین".

بەرهەمە نوێکەی میران عەلی لە تێكست و میلۆدی نامۆیە، ئارمین حەبیبی كاری ئەرێنج و میوزیكی بۆ كردوە، لە دەرهێنانی محەمەد بازە، هەروەها شێنێ هۆشیار کچە مۆدێل وەک هەمان ئەکتەر لە كلیپی خۆشمدەوێی بەشدار بووە. 

میران عەلی لە دایکبوی ١٩٩٥ ەو خەڵکی شاری سلێمانیە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی "خۆشترین دەنگ" و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە. 


PM:01:03:24/01/2023