گاستۆن ئیدۆڵ رۆژنامەنوسی ئەرجەنتینی نزیک لە میسی پێچەوانەی سەرچاوەکانی تر لێدوان دەدات و دەڵێت:"لیۆ مێسی دەیەوێت لەگەڵ پاریس بەردەوام بێت، ئەویش تەنها دانوستان لەگەڵیان دەکات و هیچ یانەیەکی تر نییە ئەو یاریزانە بۆی بڕوات".
دەشڵێت:" مێسی بەرشەلۆنەی خۆشدەوێت، بەڵام کێشەکە ئیدارەی لاپۆرتایە، پەیوەندی نێوان ئەو دوو لایەنە باش نییە..
لە بەردەوامی لێدوانەکانی،وتئ:" مێسی هێشتا هەست بە ئازار دەکات لە ئیدارەی بەرشەلۆنە، ئەوەی ڕوویدا شەقێکی بەهێز بوو بۆی، چونکە خێزانی مێسی سەریان سوڕماوە بەرشەلۆنە بە مێسی گوتووە یانەکە لە دۆخێکی ئابووری خراپدایە و لە ماوەی 6 مانگدا دەستیان کردووە بە کڕینی یاریزانی نوێ".
لە کۆتایدا گاستۆن ئیدۆڵ دەڵێت: جگە لە پاریس، مێسی لە هاوینی 2021 گفتوگۆی لەگەڵ مان سیتی کرد، بەڵام لەو کاتەدا وتی نەخێر بۆ هەموو ئۆفەرەکان چونکە تەنها دەیەوێت بمێنێتەوە و گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە نوێ بکاتەوە ".
ئەمە لە کاتێکدایە میدیا ئیسپانیەکان رایدەگەیەنن میسی ئامادە نیە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس نوێ بکاتەوە کە لە کۆتایی ئەم وەرزە تەواو دەبێت.