میدیا سعودیەکان یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئەمساڵیان دیاریکرد کە دەکەوێتە نیوەی دووەمی مانگی ئازارەوە.
رۆژنامەکانی سعودیە لە زاری فەلەک ناسانەوە بڵاویان کردەوە کە رۆژی ٢٣ ی ئازار یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان تایفەی سونیە.
ئەو میدیانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە کە رۆژی ٢٢ ی ئازار کە چوار شەممە دەکات تەواوکەری مانگی شەعبانەو پێنج شەممە ٢٣ ی ئازار یەکەم رۆژی رەمەزان دەبێت.
وەک نەرێتێکیش هەمیشە تایفەی شیعە رۆژێک دوای سونە دەیکەن بە دەستپێکی رەمەزان هەربۆیە هەینی ٢٤ ی ئازار دەکرێت بە یەکەم رۆژی رەمەزان.