دۆلار لە کاتی داخستندا نرخێکی بەرزی تۆمار کرد

هەرچەندە بە شێوەیەکی گشتی ئەمڕۆ سێ شەممە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بە بەراورد بە رۆژانی رابردوو نزم بوو، بەلآم هێشتا زۆری ماوە ئاسایی بێتەوەو ١٠٠ دۆلار ببێتەوە بە ١٤٧ هەزار دینار، لە کاتی داخستنیشدا سەرلەنوێ کەمێک بەرزبوەوە.

نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا لە سلێمانی بە ١٦١ هەزار و ٥٠٠ بوو، لە هەولێر بە ١٦٢ هەزار دینار بوو، ئەوە لە کاتێکدایە کە بەیانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٦١ هەزار دینار بوو.

دوێنێ کۆمەڵێک گۆرانکاری و بڕیار درا کە کاریگەری لەسەر نرخی دۆلار دانا و کەمێک دایبەزاند، لەوانە گۆڕینی سەرۆکی بانکی ناوەند، هەروەها گۆڕینی سەرۆکی بانکی بازرگانی، ئەمە جگە لەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دوێنێ شەو بە ئامادەبوونی سودانی لەسەر ئەم پرسەو پرسی بودجە کۆبوونەوەو چەند بڕیارێکی گرنگیان دەکرد.





PM:04:47:24/01/2023