ناوەندی بەرهەمهێنانی هونەری زەنێ رایگەیاندووە" دوێنێ شەو ٢٣ی کانوونی دووەم هونەرمەندی گەورەی بواری نواندن غەفور عەبدوڵا نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا".
ناوەندی هونەری زەنێ کە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵویکردۆتەوە، هاتووە "هیوای سەلامەتی و تەندروستییەکی باشت بۆ ئەخوازین، ئومێد دەکەین بە زووترین کات بگەڕێیتەوە ناومان، چونکە تۆ یەکێکی لە کارمەندە دڵسۆزەکانی بەرهەم هێنانی کاری دراما کانمان و ناوەندی هونەری زەنێ".
غەفور عەبدوڵا بە یەکێک لە ئەکەتەرە دیارەکانی باشوری کوردستان هەژمار دەکرێت و لە بنیچیەندا خەڵکی سلێمانییەوە نزیکەی ٥٠ ساڵە
کاری نواندن دەکات.