یانەی ڕیال مەدرید بەنیازە گرێبەست لەگەڵ هالاندی نوێ بکات

 ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ سێشەممە، یانەی ڕیال مەدرید ئارەزووی بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییەکانی ڕاسموس هۆیۆند، هێرشبەری ئیتاڵی یانەی ئەتالانتا دەکات.


 یاریزانە تەمەن 19 ساڵەکە بە گرێبەستێکی 17 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی ئاتالانتا کرد و چەندین یانە سەرەکییەکەی سەرنجی ڕاکێشاوە.


 بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، یانەی ڕیال مەدرید بەنیازە ڕاسموس هۆیلۆندی دانیمارکی لەخۆبگرێت، کە هەندێک بە ناوی ئێرلینگ هالاند نوێ ناوی دەبەن.


 دوای ئەوەی ئێرلینگ هالاند پەیوەندی بە یانەی مانچستەر سیتیەوە کرد، هەروەها یانەی ڕیال مەدریدیش نەیتوانی گرێبەستی لەگەڵدا بکات، گەڕان بەدوای هێرشبەرێکی لاو دەستیپێکردووە.


 یانەی شاهانە دەیەوێت هاوینی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ هۆیلۆند بکات، وەک جێگرەوەی کەریم بنزیمەی فەرەنسی، هەروەها لە داهاتووشدا جێنشینی ئەو یاریزانەیە.


 یاریزانە تەمەن 19 ساڵەکە توانی لەم وەرزەدا چاوی یانە ئیسپانییەکە ڕابکێشێت و فلۆرێنتینۆ پێرێز پێی وایە کە ئەو یاریزانێکی گونجاوە بۆ هێرشبەری تیپەکە بۆ وەرزی داهاتوو.


 هۆیلۆند لە 24 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بۆ یانە ئیتاڵییەکەی 11 گۆڵ و 5 ئەسیستیشی تۆمارکرد.


PM:08:26:24/01/2023