هەڵەبجە..دوو مناڵی خێزانێک دەکەونە بیرێکەوەو دەخنکێن


لە گوندی ١٢ ئیمامی سەر بە ناحیەی ئیمام دوو برای کە بەتەمەن زۆر مناڵن، کەوتنە ناوبیرێکی ئاوەوە و گیانیان لەدەستدا.

موقدم بەرزان عوسمان محمد وتەبێژی پولیسی پارێزگای هەڵەبجە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " لەگوندی دوانزە ئیمامی سەربەناحیەی سیروان دوو برا بەناوەکانی ئارش ئاوات حەمەعلی تەمەن ١٢ ساڵ محەمد ئاوات حەمە علی تەمەن ٨ ساڵ کەوتونەتە ناو بیرێکەوەو گیانیان لە دەستدا".

وتەبێژی پولیسی پارێزگای هەڵەبجە، لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێت " پاش دەرهێنانەوە و ڕەوانەکردنی هەردوو مناڵەکە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن، لەوێ گیانیان لەدەستداوە".

وتیشی " بە هۆکاری خنکانیان لەئاوەکەدا دوسیەی لێکۆڵینەوەیان لەبنکەی پولیسی سیروان بۆ کراوەتەوە". 



PM:06:25:25/01/2023