هونەرمەندی دیار غازی غەفور کۆچی دوایی کرد


دوێنێ چوار شەممە درەنگانێکی شەو هونەرمەندی ناوداری کوردستان، غازی غەفور ئەکتەری شانۆ و سینەماکاری ناسراوی هەولێر و کوردستان کۆچی دوایی کرد.

غازی غەفوور تەمەنێکی درێژی ژیانی خۆی پێشكەشی خەباتی كوردایەتی و هونەری دراما و شانۆی كوردی كردووە.

ئەو یەكێكە لە دامەزرێنە سەرەكییەكانی یەكێتیی هونەرمەندانی كوردستان و ڕەمزێكی درەوشاوەی هونەر و هونەرمەندانی هەولێربووە.

 ئەو هونەرمەندە لە دوای ڕاپەڕینیشەوە جێ پەنجەی دیارە و، ئەستێرەی ڕووناكی تەلەفزیۆنە كوردییەكان بوو؛ لەم ماوەیەی دوایدا بە هۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە نەیتوانیووە کاری هونەری بکات.

یەکێک لەو هونەرمەندە دەگمەنانەی کە دەوری بینیووە لە دەیان شانۆگەری، درامای تەلەفزیۆنی و سینەمایی و کاری هونەری تر.




AM:08:34:26/01/2023