هۆشداری بە بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک دەدرێت

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" ئەگەر بریکارەکانی خۆراک پابەندی کاتی دەوام نەبن، لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت".  

شەوکەت محەمەد بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" بریکارەکانی خۆراک دەبێت پابەندی کاتی دەوامەکانیان بن، کە رۆژانە لە کاتژمێر ٨ی بەیانییەوە بۆ ٤ی دوانیوەڕۆیان بۆ دیاریکراوە". 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەر بریکارێکی خۆراک پابەندنەبێت بەو کاتەی بۆی دیاریکراوە رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی توند دەبێتەوە. 

راشیگەیاند" هەر هاوڵاتییەکی سنوری پارێزگای سلێمانی ناڕەزایەتییەکی لە بریکارەکانی خۆراک هەبێت ئاگادارمان بکاتەوە تاوەکو بەدواداچوونی بۆ بکەین".


PM:09:20:26/01/2023